Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی هه‌رێم فه‌رمانبه‌ران له‌ پێدانی موچه‌ی بێ پاشه‌كه‌وت دڵنیاده‌كاته‌وه‌


په‌یام


ڕێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان، له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردیی ده‌نگی ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاندووه‌ "هه‌موو مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیاده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێدانی‌ مووچه‌ی‌ بێ پاشه‌كه‌وت و به‌ بێ دواكه‌وتن به‌رده‌وام ده‌بێت".

ڕێباز حه‌ملان ده‌نگۆی‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ پێشینه‌كانی‌ له‌ فه‌رمانبه‌ران ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌ و، له‌وباره‌یه‌وه‌ دووپاتی‌ كردووه‌ته‌وه‌ "هیچ به‌رنامه‌یه‌كیان نییه‌ پێشینه‌كان له‌ فه‌رمانبه‌ران وه‌ربگرنه‌وه‌، به‌ڵكو وتوویانه‌ دوای‌ ده‌خه‌ن بۆ ئه‌و كاته‌ی‌ كه‌ دۆخی مووچه‌خۆران و هه‌رێمی كوردستان چووه‌وه‌ سه‌ر سكه‌كه‌ی خۆی".

وه‌زیری‌ دارایی‌ هه‌رێم ڕه‌تیكردووه‌ته‌وه‌ هیچ فراكسیۆنێك یاداشتی دابێته‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی قه‌رزی پێشینه‌كان و، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "هیچ بڕیارێكیان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ پێشینه‌كان نه‌داوه‌ تا له‌ژێر فشاری‌ فراكسیۆنێكدا ڕایان گرتبێت".

ڕێباز حه‌ملان پشتڕاستیشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "تا ئێستا به‌غدا مووچه‌ی ته‌واوی به‌ گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی‌ 2019 ناردووه‌".

277 جار خوێندراوەتەوە
11/04/2019

بابەتی زیاتر