Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مانگی سووری عێراقی: ته‌رمی 28 قوربانیی ڕووداوی وه‌ڕگه‌ڕانی به‌له‌مه‌كه‌ی مووسڵ دۆزراونه‌ته‌وه‌


په‌یام

مانگی سووری عێراقی ڕایگه‌یاند: تا ئێستا ته‌رمی 28 قوربانیی ڕووداوی وه‌ڕگه‌ڕانی به‌له‌مه‌كه‌ی مووسڵ دۆزراونه‌ته‌وه‌ و، ڕۆژانه‌ش شه‌ش تیم به‌ به‌رده‌وامی‌ به‌ دوای ته‌رمی بێسه‌روشوێناندا ده‌گه‌ڕێن.

ڕێكخراوی مانگی سووری عێراقی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند "له‌ چوارچێوه‌ی‌ گه‌ڕان به‌ دوای‌ قوربانییانی‌ ڕووداوی‌ وه‌رگه‌ڕانی‌ به‌له‌مه‌كه‌ی‌ مووسڵ، تیمه‌كانی گه‌ڕانی ڕێكخراوه‌كه‌یان دوێنی ته‌رمی منداڵێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵیان له‌ یه‌كێك له‌ به‌نده‌ره‌كانی سه‌ر به‌ مووسڵ دۆزیوه‌ته‌وه‌".

به‌پێی‌ به‌یاننامه‌كه‌ی‌ مانگی سووری عێراقی "له‌ سه‌ره‌تای گه‌ڕانی تیمه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌یانه‌وه‌ تا ئێستا، 28 ته‌رم دۆزراونه‌ته‌وه‌".

وه‌كو مانگی سووری عێراقی ئاماژه‌ی پێ كردووه‌ "ئێستا شه‌ش تیمی جیاواز له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی مووسڵ به‌ دوای ئه‌و قوربانییانه‌ی‌ ڕووداوه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه‌ چاره‌نووسیان دیار نییه‌".
له‌ پاڵ تیمه‌ عێراقییه‌كاندا چه‌ند ده‌ریاوانێكی وڵاتی توركیاش له‌ ڕووباری دیجله‌دا به‌رده‌وامن له‌ گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی بێسه‌روشوێنان.

له‌ ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مێكی گه‌شتیاری له‌ ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاریی مووسڵ له‌ ڕۆژی‌ 21ی‌ ئازاری‌ ئه‌مساڵ، زیاتر له‌ 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و، ته‌رمی ده‌یان كه‌سی تریش بێسه‌روشوێنن.


285 جار خوێندراوەتەوە
11/04/2019

بابەتی زیاتر