Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان داواده‌كه‌ن زیانلێكه‌وتووانی لافاو قه‌ره‌بوبكرێنه‌وه‌


په‌یام

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی نیوان به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ردوو وه‌زیرانی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان و كشتوكاڵ باس له‌ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هاولاتیانه‌ كراوه‌ كه‌ به‌هۆی لافاوه‌وه‌ زه‌ره‌رمه‌ندبون.

دكتۆر به‌هار مه‌حمود ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ په‌یامی راگه‌یاند: له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا راپۆرتێكی وردیان  له‌باره‌ی دۆخی هه‌ردو به‌نداوی دوكان و ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌ پێشكه‌ش كردووه‌و داوایان له‌ وه‌زیری سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان كردووه‌ كه‌ سه‌ردانی هه‌ردو به‌نداوه‌كه‌ بكات و بودجه‌یه‌كی پێویست بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هه‌ردو به‌نداوه‌كه‌ ته‌رخان بكرێت وده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی بۆ كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانی به‌نداوه‌كان خه‌رج بكرێت.

له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌هۆی ئه‌و شه‌وپۆلی به‌فر و بارانه‌ی كه‌ ڕووی له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ لافاو له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان دروتسبوو، هه‌روه‌ها دوای 30 ساڵ جارێكی تر به‌نداوی دوكانی ئاوه‌كه‌ی سه‌ر ڕێژی كرد، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ته‌واوی ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كان كه‌له‌سه‌ه‌ر ئاوی به‌نداوه‌كه‌ دروستكرابون ژێر ئاوكه‌وتن.



296 جار خوێندراوەتەوە
11/04/2019

بابەتی زیاتر