Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ چاودێری‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی‌ سلێمانی‌ سه‌ردانی‌ مۆنۆمێنتی‌ ئه‌نفالیان له‌ چه‌مچه‌ماڵ كرد


په‌یام


به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ گشتیی‌ چاودێری‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، له‌ یادی‌ 31 ساڵه‌ی‌ مه‌رگه‌ساتی‌ ئه‌نفالدا سه‌ردانی‌ مۆنۆمێنتی‌ ئه‌نفالیان له‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ كرد.

له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی‌ مۆنۆمێنته‌كه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه‌ و، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری‌ مۆنۆمێنته‌وه‌ باسی گه‌وره‌یی ئه‌و تاوانه‌ بۆ ئاماده‌بووان كرا.

هابیل ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ مۆنۆمێنتی‌ ئه‌نفال له‌ چه‌مچه‌ماڵ، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد: له‌ مێژووی‌ دروستبوونی‌ مۆنۆمێنته‌كه‌وه‌ له‌ 8 ساڵی‌ ڕابردوودا ئه‌مه‌ یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ فراوان سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی‌ سه‌ردانی‌ مۆنۆمێنتی‌ ئه‌نفالیان كردبێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ گشتیی‌ چاودێری‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی‌ پارێزگای‌ سلێمانیش وتی‌: به‌ مه‌به‌ستی‌ ده‌ربڕینی‌ هاوخه‌می‌ بۆ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌ یادی‌ 31 ساڵه‌ی‌ مه‌رگه‌ساتی‌ ئه‌نفالدا سه‌ردانی‌ مۆنۆمێنته‌كه‌یان كردووه‌. ئه‌و سه‌ردانه‌شی‌ به‌ كه‌مترین وه‌فاداری‌ بۆ خوێنی‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ناو برد...

208 جار خوێندراوەتەوە
11/04/2019

بابەتی زیاتر