Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هاوسه‌ری شه‌هیدان و بێسه‌روشوێنبووانی‌ شه‌ڕی داعش لە دانەوەی پێشینەی هاوسەرگیری دەبەخشرێن


پەیام 

وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ڕێنمایی نوێی‌ سه‌باره‌ت به‌ لێخۆشبوون له‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێشینه‌كان له‌ هاوسه‌ری شه‌هیدان و بێسه‌رشوێنبووانی شه‌ڕی داعش ده‌ركرد.

به‌پێی‌ ڕێنمایی‌ دارایی‌ ژماره‌ 8ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئایووریی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ ئه‌مڕۆ ده‌ركراوه‌ و واژووی‌ ڕێباز حه‌ملانی‌ به‌سه‌ره‌وه‌یه‌، هاوسه‌ری شه‌هیدان و بێسه‌روشوێنبووانی‌ شه‌ڕی داعش كه‌ پێشینه‌یان وه‌رگرتووه‌، له‌ دانه‌وه‌ی پێشینه‌كان ده‌به‌خشرێن.

هه‌روه‌ها له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ "ئه‌و هاوسه‌ری شه‌هید و بێسه‌روشوێنانه‌ی شه‌ڕی‌ داعش كه‌ قیستی یه‌كه‌می پێشینه‌ی سندووقی نیشته‌جێبوونیان وه‌رگرتبێت و قیسته‌كانی دیكه‌ی وه‌رنه‌گرتبێت، له‌ قیستی یه‌كه‌م ده‌به‌خشرێت و له‌ كاتی ئاساییبوونه‌وه‌ی بارودۆخی دارایی، قیسته‌كانی دیكه‌شیان پێ ده‌درێت و له‌ دانه‌وه‌ی پێشینه‌كانیش ده‌به‌خشرێن.

به‌ گوێره‌ی ڕێنماییه‌ نوێیه‌كه‌، ئه‌و هاوسه‌ری شه‌هید و بێسه‌روشوێنانه‌ی شه‌ڕی داعشیش كه‌ داواكارییان بۆ وه‌رگرتنی پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌ پێشكه‌ش كردووه‌ و ڕه‌زامه‌ندییان وه‌رگرتووه‌، دوای ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخی دارایی پێشینه‌كانیان بۆ خه‌رج ده‌كرێت و، لێیان وه‌رناگیرێته‌وه‌.

928 جار خوێندراوەتەوە
12/04/2019

بابەتی زیاتر