Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی بۆ تاووتوێی دۆخی سودان كۆده‌بێته‌وه‌


پەیام 

ئەمڕۆ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی‌ و خێرا بۆ گفتوگۆی دۆخی سودان ئه‌نجام ده‌دات‌و تاووتوێی قۆناغی دوای‌ له‌كارلادانی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر، ده‌كات.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر داوای به‌ریتانیا ‌و فه‌ڕه‌نسا ‌و پۆڵه‌ندا ‌و به‌لجیكا و ئه‌ڵمانیایه‌.

له‌و باره‌وه‌، (جۆناسان ئالن) جێگری‌ نوێنه‌ری به‌ریتانیا له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش بێزاری‌‌و دڵه‌ڕاوكێی وڵاته‌كه‌ی له‌ دۆخی ئێستای سودان نیشاندا‌و وتی: ئه‌و وڵاتانه‌ی بانگه‌وازی ئه‌و دانیشتنه‌ی ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشیان كردووه‌ هیچ بڕیار و ڕاسپارده‌یه‌كیان له‌و ڕووه‌وه‌ پێشكه‌ش نه‌كردووه‌.

دوانیوەڕۆی دوێنێ، وه‌زیری‌ به‌رگری سودان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ته‌له‌فزیۆنییدا له‌ كارلادانی (عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر)ی سه‌رۆكی وڵاتی له‌ پۆسته‌كه‌ی‌و پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێكی سه‌ربازی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی قۆناغی گواستنه‌وه‌ی وڵاتی ڕاگه‌یاند.  

263 جار خوێندراوەتەوە
12/04/2019

بابەتی زیاتر