Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لەبارەی بەرزبوونەوەی ئاوی بەنداوەکە، هۆشداری دەدرێتە خەڵکی دووکان


پەیام 

قائیمقامیەتی قەزای دووکان هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان لە بەرزبوونەوەی ئاوی بەنداوی دووکان و داوا دەکات لە کەپرە گەشتیارییەکان دووربکەونەوە. 

لە راگەیێندراوێکدا قایمقامیەتی قەزای دووکان ئاماژەی بەوەکردووە، "ئاگادارتان دەکەینەوە بەنداوی دووکان ئاوێکی زیاتر بەردەداتەوە و بەهۆیەوە ئاستی ئاوی زێیەکە بە بەراورد بە رۆژانی رابردوو زیاتر بەرزدەبێتەوە و دەگاتە 1000 مەتر سێجا لە چرکەیەکدا. 

ئەوەیشی وتووە، لەهەمانکاتدا هەموو فەرمانگە پەیوەندیدارەکان ئاگادارکراونەتەوە و هەماهەنگی تەواوکراوە بۆ بەهانوەچوونی هاوڵاتیان لە ئەگەری روودانی حاڵەتێکی نەخوازراو

قایمقامیەتی دووکان داواش لە دانیشتوانی قەزاکە، گەشتیاران و خاوەن کەپر و پرۆژەگەشتیارییەکان دەکات خۆیان بپارێزن و لە رۆخی زێیەکە نزیک نەکەونەوە تاوەكوو هیچ مەترسییەك ڕووبەڕوویان نەبێتەوە. 

جەختیشیکردووەتەوە بەنداوی دووكانیش هیچ كێشەیەكی هونەری و تەكنیكی نییە و تەنها بۆ راگرتنی پارسەنگی دەریاچەكە ناچارە ئاوی زیاتر بەرداتەوە.

هاوکات بەرچاوروونی داوەتە هاوڵاتیان لە روودانی هەرحاڵەتێک پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلانەوە بکەن. 

07701585794  سەرۆكی شارەوانی دووكان

07701437014 فەرمانگەی بەرگری شارستانی دووکان


337 جار خوێندراوەتەوە
12/04/2019

بابەتی زیاتر