Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوپای سوودان: کاری لەپێشینەمان ئاسایشە، خەمی ئەوەمان نییە لەدەسەڵاتدا بمێنینەوە


پەیام 

لە راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی راگوزەری سەربازیی لە سوداندا هاتووە، کاری لەپێشینەمان دابینکردنی سەقامگیری و ئاسایشە لە وڵاتدا. خەمی ئەوەمان نیيە لەدەسەڵاتدا بمێنینەوە. دەسەڵات رادەستی حکوومەتی هەڵبژێردراو دەکەین.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "هه‌ستمان كرد هیچ ئاسۆیه‌ك نه‌ماوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت له‌وباره‌یه‌وه‌ هیچی ئه‌نجام نه‌ده‌دا، بڕیاری ئه‌نجامدانی گۆڕانكارییمان دا"

ئەنجوومەنی راگوزەری سەربازیی لە سوودان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەوان لەسەر خواستی خۆپیشاندەران دەسەڵاتی عومەر بەشیریان کۆتایی پێهێناوە، له‌به‌ر خۆپیشانده‌ران هاتووین و رێگه‌ به‌ درووستبوونی پشێویی ناده‌ین.

باس لەوەشدەکەن، به‌مه‌به‌ستی رزگاركردنی وڵات له‌ قه‌یران ده‌ست به‌ ئه‌نجامدانی دیالۆگ ده‌كه‌ین، خەڵک داوای کرد کە دەسەڵات لەلایەن ئێمەوە ئاڵوگۆڕ بکرێت، ئێمە بۆ دەسەڵات تێنەکۆشاوین، بەشێکیش نین لە پارتەکەی بەشیر.

جەختیشیانکردووەتەوە، تەواو سیمبولەکانی رژێمی عومەر بەشیر دەستگیر کراون و هەواڵەکانی تايبەت بە دەستگیرکردنی سەرکردەکانی پارتی دەسەڵات راستن. سەرکۆماری(لەکارخراو) عومەر بەشیر لەژێر چاودێریماندایە، عومەر بەشیر دادگایی دەکەین،  رادەستی دادگای سزای نێودەوڵەتی ناکەین".

174 جار خوێندراوەتەوە
12/04/2019

بابەتی زیاتر