Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بڕیارێکی فەڕەنسا لەبارەی کوشتنی بەکۆمەڵی ئەرمەنەکانەوە تورکیا توڕە دەکات


پەیام 

بڕیاری فه‌ڕه‌نسا به‌ به‌جینۆسایدناسانی كوشتنی ئه‌رمه‌نه‌كان كاردانه‌وه‌ی توندی توركیای لێده‌كه‌وێته‌وه‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ ڕایگه‌یاند: فه‌ڕه‌نسا با سه‌یری مێژووی ره‌شی خۆی بكات.

مه‌ولود چاوشئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ میانی وتارێكدا كه‌ له‌ په‌رله‌مانیی ناتۆ، پێشكه‌شیكرد، رایگه‌یاند: فه‌ڕه‌نسا دوایین وڵاته‌ كه‌ ده‌توانێت سه‌باره‌ت به‌ جینۆساید و مێژوو وانه‌ بداته‌ توركیا، چونكه‌ رواندا و جه‌زائیریان بیرنه‌چووه‌و فه‌ڕه‌نسا با سه‌یری مێژووی ره‌شی خۆی بكات و هه‌ڵنه‌ستێت وانه‌ به‌ توركیا بڵێته‌وه‌.

هاوكات كه‌مال كڵچدارئۆغڵو سه‌رۆكی جه‌هه‌په‌ش وتی: كێشه‌ی توركیاو ئه‌رمه‌نستان به‌ ده‌ستێوه‌ردانێكی وڵاتانی سێیه‌م كه‌ سنووری خۆیان ده‌به‌زێنن، چاره‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵكو له‌دیالۆگی نێوان هه‌ردوولادا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.

پێشتر فه‌ڕه‌نسا له‌ بڕیارێكدا كۆمه‌ڵكوژی و كۆوشتكاری ئه‌رمه‌نه‌كانی له‌ ساڵی 1915 بۆ 1916، به‌ جینۆساید ناساندبوو.

425 جار خوێندراوەتەوە
12/04/2019

بابەتی زیاتر