Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەنجامە فەرمییەکانی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل راگەیەندرا


پەیام 

ئه‌نجامه‌ فه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌ گشتییه‌ پێشوه‌خته‌كه‌ی ئیسرائیل راگه‌یه‌ندرا و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا پارتی لیكود به‌ سه‌رۆكایه‌تی بێنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌، 36 كورسی به‌ده‌ستهێناوه‌و به‌ جیاوازی یه‌ك كورسی له‌ پێش هاوپه‌یمانی شین و سپی ڕكابه‌ریه‌تی كه‌ 35 كورسی مسۆگه‌ر كردووه‌.

رۆژنامه‌ی به‌دیعۆ ئه‌حره‌نۆتی ئیسرائیلی له‌ زاری كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ پارتی لیكود به‌ سه‌رۆكایه‌تی بێنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌، به‌ به‌ده‌ستهێنانی 36 كورسی براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بووه‌.

هاوپه‌یمانی شین و سپی-یش 35 كورسی له‌ 120 كورسیه‌كه‌ی په‌رله‌مان به‌ده‌ست هێناوه‌ و پارتی "ماڵمان ئیسرائیله‌" به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئاڤیگدۆر لیبه‌رمان وه‌زیری پێشووی به‌رگری پێنج كورسی به‌ده‌ست هێناوه‌. 

هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بیش شه‌ش كورسی و پارتی مه‌رته‌زیش كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ دوو پارته‌ چه‌په‌ نه‌گۆڕاوه‌كان پێنج كورسی به‌ده‌ست هێناوه‌.

به‌پێی ئه‌نجامه‌كان لایه‌نه‌ ڕاستڕه‌وه‌ په‌ڕگیره‌كان 65 كورسییان به‌ده‌ست هێناوه‌ و ده‌رفه‌تی پێكهێنانی حكوومه‌ت بۆ ئه‌وان ده‌ڕه‌خسێت. 

بێننی گانتس كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ دوو سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی شین و سپی دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ نافه‌رمییه‌كان له‌ شه‌وی هه‌ڵبژاردن، رایگه‌یاند "ناتانیاهۆ ده‌نگی راستڕه‌وه‌ په‌ڕگیره‌كانی بۆ خۆی راكێشا و حكوومه‌ت پێك ده‌هێندرێت و ئه‌مه‌ ئه‌نجامه‌كانن.

339 جار خوێندراوەتەوە
12/04/2019

بابەتی زیاتر