Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی كورد و حكومه‌تی سوریا به‌ بنبه‌ست گه‌یشتووه‌‌


پەیام 

گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی كورد و حكومه‌تی سوریا به‌ بنبه‌ست گه‌یشتووه‌‌و كوردیش ڕووسیا به‌ به‌رپرسیار داده‌نێت.

ئاژانسی ڕۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری‌ (به‌دران چیاكورد) یه‌كێك له‌ به‌رپرسانی به‌شدار له‌ دانوستانی كورد و حكومه‌تی سوریا به‌ بنبه‌ستگه‌یشتنی هه‌وڵه‌كانی ڕێكه‌وتنی سیاسی نێوان كورد و حكومه‌تی سوریای ئاشكرا كرد.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی كورد به‌ ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاند: گفتوگۆ ‌و دانوستانه‌كان هیچ به‌ره‌وپێشچوونێكیان به‌خۆوه‌ نه‌دیوه‌‌و بۆ ئه‌وه‌ش حكومه‌تی ڕووسیا به‌رپرسه‌.

چیا كورد وتیشی: ڕووسه‌كان ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌یان به‌ بنبه‌ست گه‌یاندووه‌ كه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ پێویست بوو‌و ڕووسیا خۆی كاری‌ له‌سه‌ر بكردایه‌.

ئەوەیشی راگەیاند: ڕووسیا به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ توركیا به‌سه‌ر ڕێكه‌وتنی نێوان كورد‌و دیمه‌شقدا، خستووه‌.

پێشتر هێزه‌ كوردییه‌كان به‌ پاڵپشتی مۆسكۆ ده‌یانویست له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ڕێكبكه‌ون‌و مافی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری بۆ ناوچه‌كانیان به‌ده‌ستبهێنن، به‌ڵام وا دیاره‌ ڕووسیا پشتی ئه‌و هێزه‌ كوردییانه‌ی به‌رداوه‌، به‌وپێیه‌ی دیمه‌شق دژ به‌ خواستی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری بۆ كورد، وه‌ستاوه‌ته‌وه‌. 

285 جار خوێندراوەتەوە
12/04/2019

بابەتی زیاتر