Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سبەی پەڕلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

پەیام 

کاتژمێر یه‌كی دوانیوه‌ڕۆی سبه‌ینێ، شه‌ممه‌، په‌ڕله‌مانی عێراق دانیشتنی ژماره‌ نۆی ئه‌نجام ده‌دات و باس له‌ پۆسته‌ ویزاریه‌ خاڵییه‌كان ناكات.

به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ شه‌ش خاڵ له‌خۆده‌گرێت‌و پرسی پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌ ویزارییه‌ خاڵییه‌كان له‌خۆناگرێت.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسا، له‌وانه‌ (په‌یوه‌ندی‌و زانیاری، دادگای باڵای فیدراڵی، ده‌سته‌ی پیشه‌سازی جه‌نگی، هه‌مواری‌ دووه‌می سه‌ندیكای جیۆلۆجی)  ده‌كرێت. 

له‌ خاڵێكی دیكه‌شدا پڕۆژه‌یاسای په‌سه‌ندكردنی ڕێكه‌وتنێكی نێوان عێراق‌و ئیمارات تایبه‌ت به‌ باج‌و ڕێگری له‌ خۆدزینه‌وه‌ی باجی داهات‌و سه‌رمایه‌ تاووتوێ ده‌كرێت‌و گفتوگۆی پڕۆژه‌یاسای ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی موڵك‌و ماڵی گواستراوه‌‌و نه‌گواستراوه‌ی سه‌رانی ڕژێمی پێشووش ده‌كرێت.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شه‌ش مانگ به‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ حكومییه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، هێشتا وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و داد و به‌رگری به‌ خاڵی ماونه‌ته‌وه‌‌و لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌یان ڕێكناكه‌ون.

226 جار خوێندراوەتەوە
12/04/2019

بابەتی زیاتر