Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توێژینه‌وه‌یه‌ك: لەسەدا ١٠ی دانیشتوانی جیهان نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەیان هەیە


پەیام 

توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریده‌خات 10له‌ سه‌دی دانیشتووانی جیهان نه‌خۆشی درێژخایه‌نی گورچیله‌یان هه‌یه‌.

توێژینه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ریخستووه‌ 10له‌ سه‌دی دانیشتووانی جیهان به‌ده‌ست نه‌خۆشی درێژخایه‌نی گورچیله‌وه‌ ده‌ناڵێنن‌و ئه‌و دیارده‌یه‌ش زیاتر له‌و وڵاتانه‌دا هه‌یه‌ كه‌ ئاستی داهاتی تاكه‌كه‌س نزمه‌.

كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌كی كردووه‌‌و له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆیدا له‌ نێوان ڕۆژانی 12 بۆ 15ی ئه‌م مانگه‌ له‌ شاری‌ ملبۆرنی ئوستوڕالیا ئه‌نجامه‌كه‌ی ئاشكرا كرد.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ 160 وڵاتی جیهاندا چاودێری تووشبووانی نه‌خۆشی گورچیله‌ی كردووه‌ ‌و به‌و ده‌ره‌نجامه‌ گه‌یشتووه‌ كه‌ به‌ هاتنی ساڵی 2030 چوارده‌ ملیۆن‌و 500 هه‌زار كه‌س تووشی نه‌خۆشی درێژخایه‌نی گورچیله‌ ده‌بن‌و له‌و ژماره‌یه‌ش به‌هۆی هۆكاره‌ ئابووری‌و سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ ته‌نها پێنج ملیۆن‌و 500 هه‌زار كه‌سیان ده‌توانن چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن.

توێژینه‌وه‌ ده‌ریخستووه‌ له‌و ماوه‌یه‌ی ئاماژه‌ی پێ كرا ساڵانه‌ دوو ملیۆن نه‌خۆشی گورچیله‌ به‌هۆی ده‌ستنه‌گه‌یشتنیان به‌ شۆردنه‌وه‌، یان چاندنی گورچیله‌، گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.

405 جار خوێندراوەتەوە
12/04/2019

بابەتی زیاتر