Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌وڵێكی ئیسرائیل بۆ دابه‌زاندنی مانگی ده‌ستكرد بۆسه‌ر مانگ سه‌ری نه‌گرت


پەیام 

له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ جێگیركردنی مانگی ده‌ستكرد له‌سه‌ر رووی مانگ، په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ مانگی ده‌ستكردی "بێرێشیت" كه‌ به‌رهه‌می ئیسرائیل خۆیه‌تی پچڕا.

له‌كاتی نیشتنه‌وه‌ی له‌سه‌ر رووی مانگدا مانگی ده‌ستكردی "بێرێشیت" كێشه‌یه‌ك له‌ مه‌كینه‌كه‌یدا دروست بووه‌ و گومان ده‌كرێت مانگه‌ ده‌ستكرده‌كه‌ خۆی به‌سه‌ر رووی مانگدا كێشابێت.

دوای هه‌وڵه‌ شكستخواردووه‌كه‌، بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند: له‌ تاقیكردنه‌وه‌ و ره‌وانه‌كردنی مانگی ده‌ستكردی بێ فرۆكه‌وان بۆسه‌ر مانگ به‌رده‌وام ده‌بن و ئیسرائیل له‌ماوه‌ی دوو یان سێ ساڵی تردا له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت. 

مانگی ده‌ستكردی " بێرێشیت " له‌ مه‌كۆی ئاسمانی ئه‌مریكی و به‌ رۆكێتی فالكۆن 9ی تایبه‌ت به‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری رۆكێت له‌ 21ی شوباتدا ره‌وانه‌ی بۆشای ئاسمان كرابوو.

ئه‌گه‌ر "بێرێشیت" له‌ نیشتنه‌وه‌ی له‌سه‌ر رووی مانگ سه‌ركه‌وتووبوایه‌، ئه‌وا له‌ دوای ئه‌مریكا و رووسیا و چین، ئیسرائیل ده‌بووه‌ چواره‌م وڵات كه‌ مانگی ده‌ستكردی ره‌وانه‌ی سه‌ر مانگ كردبێ.

مانگه‌ ده‌ستكرده‌كه‌ به‌ پاره‌ی خۆبه‌خشان دروست كرابوو كه‌ بڕی تێچوونه‌كه‌ی 100 ملیۆن دۆلاربوو.

238 جار خوێندراوەتەوە
12/04/2019

بابەتی زیاتر