Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دۆناڵد تره‌مپ، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ دادگای تاوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات

په‌یام

سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ دادگای تاوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات‌و به‌ ناشه‌رعی ناوزه‌دی ده‌كات.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تیدا، (دۆناڵد تره‌مپ) سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هۆشداریی به‌ دادگای تاوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی دا ئه‌گه‌ر بیه‌وێ ئه‌مریكا و ئیسرائیل به‌ ئامانج بگرێت.

له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی: "هه‌ر هه‌وڵێك بۆ به‌ئامانجگرتنی ئه‌مریكا، یان ئیسرائیل، یان هه‌ر هاوپه‌یمانێكی ئه‌مریكا، ڕووبه‌ڕووی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌هێز ده‌بێته‌وه‌".

تره‌مپ دادگای ناوبراویشی به‌ "ناشه‌رعی" ناوزه‌د كرد.

ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوای تۆماركردنی سكاڵای فه‌ڵه‌ستینییه‌كان هات كه‌ داوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییان له‌ پێشێلكارییه‌كانی ئیسرائیل به‌رانبه‌ر به‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان كردبوو.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا خۆشحاڵی خۆیشی ده‌ربری له‌وه‌ی دادگای تاوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی سكاڵایه‌كی داواكاری گشتی دادگاكه‌ی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئاماژه‌ بۆ بوونی پێشێلكاری له‌لایه‌ن سه‌ربازان‌و ئه‌ندامانی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا، له‌ ئه‌فغانستان، ده‌كات.

335 جار خوێندراوەتەوە
13/04/2019

بابەتی زیاتر