Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌فشاری‌ خۆپیشانده‌ران، سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازی سودان ده‌ستی‌ له‌كاركێشایه‌وه‌

په‌یام

سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازی سودان و جێگرەکەی له‌ ژێر فشاری‌ خۆپیشاندانه‌كانی‌ وڵاتدا دەستیان لەکارکێشایەوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، بڵاویكرده‌وه‌ درەنگانێکی شەوی رابردوو، عەوەز بن عەوف، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەربازیی سودان و کەمال عەبدول رەوف ئەل ماهی، جێگری، ده‌ستیان لە پۆستەکانیان كێشایه‌وه‌.

دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازی و جێگره‌كه‌ی‌، له‌ ژێر فشاری‌ خۆپیشانده‌رانی‌ سوداندا بوو، خۆپیشانده‌ران رایانگەیاند: ئەوان حکومەتێكی مەدەنیان دەوێت نەک ئەنجوومەنێکی سەربازی.

له‌دوای‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌شی‌ عەوه‌ز بن عەوف، فەریق عەبدول فەتاح ئەل بورهانی، وەک سەرۆکی نوێی ئەنجومەنەکە ناساند.

رۆژی‌ 11 ی‌ 4 ی‌ 2019 سوپای‌ سودان كۆتایی به‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ 30 ساڵه‌ی‌ عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر سه‌رۆكی‌ سودان هێناو ئه‌نجومه‌نێكی‌ سه‌ربازیی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ وڵات پێكهێنا.

190 جار خوێندراوەتەوە
13/04/2019

بابەتی زیاتر