Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عەدنانی حەمەی مینا: رێكنه‌كه‌وتنی‌ پارتی‌و گۆڕان، هۆكاری‌ پێکنەهێنانی حکومەته‌

په‌یام

عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا ئه‌ندامی شاندی دانوستاندكاری یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: "پێشتر یه‌كێتی و پارتی رێككه‌وتوون له‌سه‌ر پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كاروباری سه‌ربازی و ئه‌گه‌ر دواتر گرفتێك دروست بووبێت ئه‌وا په‌یوه‌ندی به‌ یه‌كێتی-یه‌وه‌ نییه‌".

عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا له‌لێدوانێكدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا راشیگه‌یاندووه‌ "له‌و وتووێژانه‌ی له‌گه‌ڵ پارتیدا كردوومانه‌ و ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتوین وه‌ك یه‌كێتی پابه‌ندین پێوه‌ی، ئه‌وه‌شی تائێستا رێككه‌وتنی له‌سه‌ر نه‌كراوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یه‌كێتی-یه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو هۆكاره‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌ندێك پۆسته‌ له‌نێوان برایانی پارتی و گۆڕاندا".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌وه‌نده‌ گرنگه‌ تا ببێته‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی دانوستاندنه‌كان زیاترله‌ 6 مانگ بخایه‌نن بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا ده‌ڵێت "هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵی به‌ یاسا جێگیركراوه‌، كه‌ ده‌بێت سه‌رۆكێكی هه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتنێك و له‌ په‌رله‌ماندا توانیان ئه‌و یاسایه‌ هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌، ئه‌وا بابه‌تێكی تره‌".

353 جار خوێندراوەتەوە
13/04/2019

بابەتی زیاتر