Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عەبدوڵڵا گوڵ، له‌سه‌ر هەدەپە رەخنە لەبڕیای دەستەی هەڵبژاردنەكان دەگرێت

په‌یام

عەبدوڵڵا گوڵ، سەرۆک کۆماری پێشووی تورکیا و یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی دادوگەشەپێدان (ئاکەپە) نیگەرانی خۆی لەبارەی وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکی شارەوانییەکان لە كاندیده‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی‌ هەدەپە راگەیاند.

عەبدوڵڵا گوڵ، راگەیاندراوێکی لە ماڵپەری خۆی بڵاوکردووەتەوەو تێیدا نیگەرانی خۆی دەربڕیووە لەبارەی ئەوەی لە پێش هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا رێگە بە کاندیدبوونی کەسانێک دراوەو دوای سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردن مافی سەرۆکایەتی شارەوانیان لێبسەندرێتەوە.

عەبدوڵڵا گوڵ، ئاماژەی بەوەشکردووە راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن لە ئیستانبوڵ زۆر دواکەوتووەو ئەوەش کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانی داهاتووی تورکیا دەبێت.

ئه‌و وتانه‌ی‌ عەبدوڵڵا گوڵ، پاش ئەوەدێت ھاوسەرۆك و بەرپرسانی ھەدەپە رایانگەیاند، لە زۆر شار رێگە نەدراوە كاندیدە دەرچووەكانیان بۆ شارەوانییەكانی باكووری كوردستان و توركیا دەست بەكاربن.

رۆژی 31 ی‌ 3 ی‌ 2019، ھەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە شارەكانی توركیا و باكووری كوردستان بەڕێوەچوو، پارتی دادوگەشەپێدان (ئاكەپە) وەك حزبی دەسەڵاتدار ھەردوو گەورە شاری توركیا ئەنقەرەو ئیستانبوڵی لەدەستدا و جەھەپە لەو دوو شارە سەركەوت، بەڵام بەھۆی چەندین تانە و نیگەرانی ئاكەپە لە ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن، تائێستا نەتوانراوە سەرۆكی شارەوانی ئیستانبوڵ و چەند شارێكی دیكە دەست بەكاربن.

442 جار خوێندراوەتەوە
13/04/2019

بابەتی زیاتر