Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات رزگاركردنی 25 ژن‌و منداڵی ئێزیدی ئاشكراكرد

په‌یام

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) له‌ كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رزگاركردنی 25 ژن‌و منداڵی ئێزیدی لە ژێر ده‌ستی‌ چەكدارانی داعش ئاشكرا كرد.

هه‌روه‌ك راشیانگه‌یاند: ئەو رزگاركراوانه‌ رادەستی كەسوكاریان كراونه‌ته‌وه‌.

هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كه‌ن: لەچوار چێوەی هەڵمەتی گەردەلولی جزیرە توانیویانە سەدان ژن‌و منداڵ لەژێر دەستی چەكدارانی داعش رزگار بكەن، لەو چوار چێوەیەشدا ئەمرۆ بەشێكی دیكە لەو ئێزیدیە رزگاركراوانە كە ژمارەیان 25 كەسە رادەستی ماڵی ئێزیدیانی عامودێ‌ كراونەتەوە.

هه‌ر له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌دا هێزەكانی سوریای دیموكرات ئاشكرایانكرد: بەپێی ئەو زانیاریانەی بەوان گەیشتووە تا ئێستا چارەنوسی زیاترله‌ 3 هەزار‌ ئێزیدی بە نادیاری ماونەتەوە.


178 جار خوێندراوەتەوە
13/04/2019

بابەتی زیاتر