Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاماری قوربانییانی به‌له‌مه‌كه‌ی ڕووباری دیجله‌ گه‌یشته‌ 116 كه‌س

په‌یام

ئاماری‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه‌ی رووباری دیجله‌ له‌ شاری مووسڵ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، به‌رزبوویه‌وه‌ بۆ 116 كه‌س.

له‌ 21ی مانگی رابردوودا، به‌له‌مێك به‌ 200 سه‌رنشینه‌وه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاریی رووباری دیجله‌ له‌ شاری مووسڵ ژێرئاو كه‌وت و به‌ هۆیه‌وه‌ تا ئێستا 116 كه‌س خنكاون و هێشتا ده‌یانی دیكه‌ش بێ سه‌روشوێنن.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رگری شارستانی موسڵ، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ له‌ میانی دوو رۆژی رابردوودا، دوو ته‌رمی دیكه‌ له‌ رووداوی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه‌ له‌ رووباری دیجله‌ و رووباری هه‌ردوو ناحیه‌ی شوره‌ و ناحیه‌ی گه‌یاره‌ له‌ لایه‌ن تیمه‌كانی فریاكه‌وتنه‌وه‌ ده‌رهێندراون.

به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه‌ له‌ رووباری دیجله‌ له‌ شاری مووسڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌رزبوویه‌وه‌ بۆ 116 كه‌س.

هه‌فته‌ی رابردوو كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عێراق رایگه‌یاند، به‌پێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ به‌راییه‌كان، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ به‌له‌مه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامی هۆكاری هونه‌ری له‌ رووباری دیجله‌ ژێرئاوكه‌وتووه‌.

387 جار خوێندراوەتەوە
13/04/2019

بابەتی زیاتر