Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری بازرگانی ئێران: له‌ ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌مداین له‌ هه‌نارده‌كردن بۆ عێراق

په‌یام

وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی ئێران رایگه‌یاند ئێران له‌ ساڵی 2018دا له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه‌ دێت كه‌ هه‌نارده‌یان بۆ عێراق كردووه‌.

ڕه‌زا ره‌حمانی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی ئێران له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی پیشه‌سازی ویلایه‌تی كرمانشانی خۆرئاوای ئێران، باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌و ویلایه‌ته‌ پێگه‌یه‌كی زۆر باشی هه‌یه‌ له‌ بازرگانی له‌گه‌ڵ عێراقدا.

ره‌حمانی وتی ساڵی ڕابردوو زۆرترین هه‌نارده‌ له‌ كرمانشانه‌وه‌ بۆ عێراق كراوه‌ و، به‌ فه‌رمانی سه‌ركۆماری ئێران وه‌به‌رهێنانی زیاتر له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌كرێت.

وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی ئێران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد ئێران له‌ ساڵی 2018دا له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه‌ دێت كه‌ هه‌نارده‌یان بۆ عێراق ئه‌نجامداوه‌ و، هه‌ریه‌ك له‌ ولاَتانی‌ توركیا و چین له‌ نزیكترین ركابه‌ره‌كانیانن له‌ هه‌نارده‌كردنی كاڵا بۆ عێراق.

به‌ وته‌ی‌ ڕه‌زا ره‌حمانی وڵاته‌كه‌ی له‌ ساڵی رابردوودا به‌بڕی 12 ملیار دۆلار هه‌نارده‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی بۆ عێراق ئه‌نجامداوه‌ و، ئامانجیانه‌ له‌ ساڵی 2019 دا ئه‌و رێژه‌یه‌ بگه‌یه‌ننه‌ 20 ملیار دۆلار. 

150 جار خوێندراوەتەوە
13/04/2019

بابەتی زیاتر