Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هێزه‌كانی 70 و 80 ی سه‌ر به‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ نامێنن

په‌یام

به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و رۆشنبیریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند هێزه‌كانی 70 و 80  سه‌ربه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ نامێنن.

لیوا بابه‌كر فه‌قێ به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و رۆشنبیریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند له‌ پڕۆژه‌ 35 خاڵیه‌كه‌ی چاكسازیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم 5 خاڵیان به‌ ته‌واوی جێبه‌جێكراون و 13 خاڵی دیكه‌ش له‌ جێبه‌جێكردندان.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ باسی له‌وه‌شكردوه‌، هه‌نگاوی گرنگ بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ چاكسازییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ نراوه‌ و ئه‌و خاڵانه‌ی جێبه‌جێكراون هه‌موو بواره‌كانی وه‌زاره‌ت له‌خۆده‌گرێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و رۆشنبیریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وتیشی، هه‌وڵده‌درێت هێزی پێشمه‌رگه‌ بكرێته‌ هێزێكی نیشتمانی له‌سه‌ر سیستمی هێزی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی نوێ پێكهات، ئه‌و هێزه‌ دروست ده‌كرێت و راسته‌وخۆ یه‌كه‌ی 70 و 80ی پێشمه‌رگه‌ نامێنن و هه‌موویان یه‌كده‌خرێن.

3364 جار خوێندراوەتەوە
13/04/2019

بابەتی زیاتر