Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌یاننامه‌ی ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ 31 هه‌مین ساڵیادی ئه‌نفال

په‌یام

ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ 31 هه‌مین ساڵیادی تاوانی ئه‌نفال به‌یاننامه‌یه‌كی‌ بلاَوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت له‌پاش نه‌مانی رژێمی به‌عس، حكومه‌تی‌ عێراق و هه‌رێم و وڵاتانی زلهێزی پشتیوانی ئه‌وكاتی سه‌دام حسێن و دۆستی ئێستا هه‌وڵی جدیان نه‌دا بۆئه‌وه‌ی تاوانی ئه‌نفال له‌ئاستی جیهان به‌ جینۆساید بناسرێت.

ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌:

بسم الله الرحمن الرحيم وَإِذَا تَوَلَّى سَعَى فِي الأَرْضِ لِيُفْسِدَ فِيِهَا وَيُهْلِكَ الْحَرْثَ وَالنَّسْلَ وَاللّهُ لاَ يُحِبُّ الفَسَادَ

جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی كوردستان بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان 31 ساڵ له‌مه‌وبه‌رو له‌زنجیره‌ی زوڵم و سته‌می ڕژێمه‌ دیكتارتۆره‌كه‌ی عێراق و له‌پاڵ پشتگیری و بێده‌نگی وڵاتانی زلهێزی جیهان، گه‌له‌كه‌مان ڕووبه‌ڕووی هێرشێكی دڕندانه‌و نه‌هامه‌تیه‌كی گه‌وره‌ بووه‌وه‌ ئه‌ویش شاڵاوی به‌ناو ئه‌نفال بوو، كه‌ ده‌یان هه‌زار گه‌نج و پیرو ئافره‌ت و منداڵی كورد ڕاپێچی بیابانه‌كان و شوێنه‌ نادیاره‌كان كران و شه‌هیدكران، كه‌ به‌داخه‌وه‌ تا ئێستاش ژماره‌یه‌كی كه‌م ڕوفاتی پیرۆزیان دۆزراونه‌ته‌وه‌و گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ بۆ خاكی نیشتمان. 

له‌پاش نه‌مانی رژێمی به‌عسیش نه‌ ناوه‌ندو نه‌ هه‌رێم و نه‌ وڵاتانی زلهێزی پشتیوانی ئه‌وكاتی ڕژێمی عێراق و دۆستی ئێستای عێراق و هه‌رێم هه‌وڵی جدیان نه‌دا بۆئه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ئاستی جیهان به‌ جینۆساید بناسرێت، چونكه‌ تاوانێكی گه‌وره‌ی دڵته‌زێنی ده‌گمه‌نه‌ له‌ مێژوودا به‌رانبه‌ر به‌ خه‌ڵكی سڤیل ئه‌نجام درابێت. 

وێڕای پشتیوانی له‌ داواكاریی بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی به‌ناو ئه‌نفال، ده‌خوازین كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌رنامه‌و ئه‌جیندایدا هه‌بێت كه‌ ئاوڕێكی باش له‌ ئاستی كاره‌ساته‌كه‌ له‌ ماف و بژێوی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان بداته‌وه‌، له‌ڕووی ناوچه‌كانیشه‌وه‌ خزمه‌تی زیاتر له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌و ناوچانه‌ بكرێت كه‌ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی به‌ناو ئه‌نفال تێیدا نیشته‌جێن. 
سڵاو له‌ گیانی شه‌هیدانی به‌ناو ئه‌نفال سڵاو له‌ خۆڕاگریی بنه‌ماڵه‌كانیان ژیانێكی كامه‌ران و به‌خته‌وه‌ر بۆ خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌تی كوردستان ده‌خوازین.

 ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیســلامیی كوردســــتان
13ی 4ی 2019.

207 جار خوێندراوەتەوە
13/04/2019

بابەتی زیاتر