Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئیسپانیا به‌ره‌و نادیارترین هه‌ڵبژاردنی گشتی‌ له‌ مێژووی خۆیدا هه‌نگاوده‌نێت

په‌یام

ئیسپانیا به‌ره‌و نادیارترین هه‌ڵبژاردنی گشتیی له‌ مێژووی دیموكراسی خۆیدا هه‌نگاو ده‌نێت. 

پارته‌ سیاسییه‌كان له‌ نیوه‌شه‌وی رۆژی 11ی نیسانه‌وه‌ به‌پێی رۆژژمێری هه‌ڵبژاردن رێگه‌یان پێدراوه‌، ده‌ست به‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی گشتیی پێشوه‌ختی 28ی نیسان و، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌وڵی گۆڕینی بۆچوونی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ده‌ن كه‌ تا ئێستا بڕیاریان نه‌داوه‌، چونكه‌ و رێژه‌یان به‌رزه‌.

له‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پارته‌ سیاسییه‌ راستڕه‌وه‌كان كێشه‌ی كه‌ته‌لۆنیا و پارته‌ سیاسییه‌ چه‌پڕه‌وه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵكشاوی راستڕه‌وی توندئاژۆ ده‌كه‌نه‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی بانگه‌شه‌كانیان و ركابه‌ره‌كانیان تاوانبارده‌كه‌ن. 

پارته‌ سیاسییه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوودا به‌ له‌به‌رچاوگرتنی هاوپه‌یمانییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی میانڕه‌وانه‌تری بانگه‌شه‌یان به‌ڕێوه‌برد و له‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا لێدوان و روونكردنه‌وه‌ تونده‌كانیان دژی ركابه‌ره‌كانیان، بووه‌ته‌ جێگه‌ی سه‌رنج.  

174 جار خوێندراوەتەوە
13/04/2019

بابەتی زیاتر