Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی شه‌هیدان: تا ئێستا رووفاتی دوو هەزار و 672 کورد دەرهێنراوە


 
په‌یام

بریکاری وەزارەتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە قوربانیانی جینۆسایدی کورد لە عیراق رووفاتی دوو هەزار و 672 کەس دەرهێنراوە، بەمەش رووفاتی 1.2%ی ئەنفال و جینۆسایدکراوانی کورد دەرهێنراون.


بەرەڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هەرێمی کوردستان، به‌ رووداوی راگه‌یاندووه‌: "لەکۆی 210 هەزار کەس لە قوربانیانی جینۆسایدی کورد، کە لەنێویاندا 182 هەزار کەس ئەنفالکران، تەنیا رووفاتی دوو هەزار و 672 کەس لە ژمارەیەک گۆڕی بەکۆمەڵ دەرهێنراون".

ناوبراو ئه‌وه‌شی وتووه‌: "لەو 210 هەزار کەسە 182 هەزار کەس لە هەشت قۆناغدا ئەنفالکراون، هەشت هەزار بارزانی و قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە و رووداوەکانی دیکە هەن، زۆرترین گۆڕە بەکۆمەڵەکانی کە رووفاتی کوردی تیادایە کەوتوونەتە سنووری پارێزگاکانی سەماوە، ئەنبار و چەند شوێنێکی دیکەی عیراق".

بریکاری وەزارەتی شەهیدان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌: "ژمارەیەکی دروستی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لەبەردەست نییە، کە 151 گۆڕی بەکۆمەڵ زیاتر یان کەمتر دەوترێت، ئەو گۆڕانەی هەڵدراونەتەوە بەشێکیان پێش دەرچوونی یاسای پەیوەندیدار لەوبوارە بووە و بۆیە کەموکورتی لەداتاکاندا هەیە".

395 جار خوێندراوەتەوە
14/04/2019

بابەتی زیاتر