Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بڕیاری‌ چاككردنه‌وه‌ی‌ پرده‌كان‌و قه‌ره‌بووی‌ زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كانی عێراق‌و هه‌رێم، درا

په‌یام

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیارێكی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی باران و لافاو، هه‌روه‌ها چاككردنه‌وه‌ی به‌نداو و ڕێگه‌وبان و پرده‌كان په‌سه‌ندكرد.

په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیارێك ده‌ركرا بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی لافاو و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كان له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.

به‌هار مه‌حمود وتیشی "له‌سه‌ر داوای په‌رله‌مانتارانی‌ كورد ناوی هه‌رێمی كوردستان خرایه‌ بڕیاره‌كه‌وه‌، به‌وپێیه‌ش بڕیاره‌كه‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌".

به‌پێی بریاره‌كه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق لیژنه‌یه‌كی‌ تایبه‌تمه‌ند سه‌ردانی‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات‌و ناوچه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كان به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌ و به‌پێی رێنماییه‌كان قه‌ره‌بووی ئه‌و ناوچه‌ و خێزانانه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.


224 جار خوێندراوەتەوە
14/04/2019

بابەتی زیاتر