Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هاوڵاتییانی‌ برادۆست: توركیا له‌رێگه‌ی‌ بۆردومانه‌كانيه‌وه‌ ده‌یه‌وێت ناوچه‌كانمان چۆڵبكه‌ین


په‌یام

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا كوێستانه‌كانی ناوچه‌ی سیده‌كانیان له‌ سنووری برادۆست بۆردومان كرد.

به‌پێی زانیاریيه‌كان فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا كوێستانه‌كانی پیربرایم و پوونگستا و سه‌رشیوێیان بۆردومان كردووه‌، به‌لاَم تاوه‌كو ئێستا زیانه‌كانی‌ ئه‌و بۆردومانكردنه‌ رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.

هاولاَتیانی ناوچه‌كه‌ ده‌ڵێن "سوپای توركیا به‌نیازه‌ له‌ رێگه‌ی‌ بۆردومانی كوێستانه‌كان وا له‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ بكات ئه‌و ناوچانه‌ چۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ خه‌ڵكی سنوره‌كه‌ به‌ بێ ترس و گوێدان به‌و هه‌ڕه‌شانه‌وه‌ گونده‌كانی خۆیان چۆڵ نه‌كردووه‌ و ژیانی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن".


161 جار خوێندراوەتەوە
14/04/2019

بابەتی زیاتر