Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌لاوی: كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی هاتووه‌

په‌یام

سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی هاتووه‌.

ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی نیشتمانیی عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری ئه‌و وڵاته‌ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌روازه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی عێراق ببێته‌ وڵاتێكی مه‌ده‌نی.

ئه‌یاد عه‌لاوی ده‌ڵێت حه‌شدی شه‌عبی بۆ شه‌ڕی دژی رێكخراوی داعش دروستبووه‌ و ئێستاش داعش نه‌ماوه‌ و كاتی هاتووه‌ ئه‌و میلیشیایانه‌ هه‌ڵبووه‌شێندرێنه‌وه‌.

ناوبراو به‌پێویستی ده‌زانێ سوپای عێراق به‌هێز بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی پێویستیی به‌ هیچ میلیشیایه‌ك نه‌بێ له‌ پاراستنی ئاسایشی وڵات.

له‌باره‌ی چاره‌نووسی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یان، ئه‌یاد عه‌لاوی رایگه‌یاند هه‌ر چه‌كدارێك توانای هه‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌سوپای عێراقه‌وه‌ بكات‌و ئه‌وه‌شی توانای نییه‌، ده‌بێت قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه‌.

127 جار خوێندراوەتەوە
14/04/2019

بابەتی زیاتر