Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عومه‌ر به‌شیر سودانی جێنه‌هێشتووه‌ و له‌ ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌

په‌یام

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پشتیوانی خێرای سوپای سودان رایگه‌یاند: عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر سه‌رۆكی له‌كارلادراوی وڵاته‌كه‌ی سودانی جێنه‌هێشتووه‌.

جه‌نه‌راڵ محه‌مه‌د حه‌مدان داقلو رایگه‌یاند: عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر له‌شاری خه‌رتومی پایته‌ختی سودانه‌و له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ماوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی عومه‌ر به‌شیر رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌ران بووه‌وه‌، بۆیه‌ سوپای سودان ناچاربوو له‌پۆسته‌كه‌ی دووریبخاته‌وه‌.

هه‌فته‌ی‌ رابردوو دوای خۆپیشاندانێكی چه‌ند مانگی، عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر سه‌رۆكی سودان له‌پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌و ئه‌نجوومه‌نێكی راگوزه‌ری بۆ به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات له‌سودان پێكهات.

199 جار خوێندراوەتەوە
14/04/2019

بابەتی زیاتر