Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پیسبوونی‌ ژینگه‌ی‌ هه‌رێم نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ڕه‌بۆ و جه‌ڵته‌ی‌ به‌رزكردووه‌ته‌وه‌

په‌یام

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكرایكرد ساڵانه‌ رێژه‌ی توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ره‌بۆ و جه‌ڵته‌ روو له‌زیادبونه‌ و به‌پێی توێژینه‌وه‌كانیش هۆكاره‌كه‌یان پیسبوونی هه‌وایه‌.

ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ی له‌شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدا و له‌ وته‌یه‌كیدا خاڵس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم وتی "ساڵانه‌ 930 كه‌س توشی جه‌ڵته‌ ده‌بن و 14 كه‌س توشی نه‌خۆشی ره‌بۆ ده‌بن، له‌جیهانیشدا ساڵانه‌ 6 ملیۆن كه‌س به‌هۆی كێشانی جگه‌ره‌وه‌ ده‌مرن و 7 ملیۆن كه‌س به‌هۆی پیسبوونی ژینگه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن".

هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌رێم رایگه‌یاند ساڵانه‌ له‌ سندوقی داهاتی ژینگه‌ دوو ملیار دینار بۆ توشبوانی شێرپه‌نجه‌ ته‌رخانده‌كرێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆ وتیشی، وه‌كو هاتوچۆ هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان نه‌بنه‌ هۆكارێك بۆ پیسبونی ژینگه‌ ئه‌وه‌ش له‌ رێگای ئه‌و بنكانه‌وه‌ ده‌بێت، كه‌ بۆ پشكنینی توندوتۆڵی دانراون.

286 جار خوێندراوەتەوە
14/04/2019

بابەتی زیاتر