Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌ركووك.. حزبه‌ كوردستانییه‌كان 31 هه‌مین ساڵیادی ئه‌نفالیان به‌رز ڕاگرت

په‌یام

حیزبه‌ كوردستانییه‌كان و لقی كه‌ركووكی‌ ده‌زگای شه‌هیدانی هه‌رێم، له‌ تۆپزاوه‌ی باشووری شاری‌ كه‌ركووك 31 هه‌مین ساڵیادی ئه‌نفالیان به‌رز ڕاگرت.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا وێڕای وتاری ده‌زگای شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی كه‌ركووك، وتاری حیزبه‌ كوردستانییه‌كانی شاره‌كه‌یش خوێندرایه‌وه‌.

له‌ وتاره‌كه‌دا حیزبه‌ كوردستانییه‌كان داوایان كرد كورد ئه‌و یاده‌ بكاته‌ هه‌وێنی ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیان و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانی دیكه‌، به‌ جۆرێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كورد بێت.

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌ی حیزبه‌ كوردستانییه‌كاندا جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كڕیزیی نێوماڵی كورد كرایه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر ناحه‌زانی كورد نه‌توانن سته‌م له‌م گه‌له‌ سته‌مدیده‌یه‌ بكه‌ن و، په‌رته‌وازه‌یی نێوماڵی كورد به‌ ده‌رفه‌ت بزانن بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر مافه‌ ڕه‌واكانی كورد وه‌لا بنێن و نه‌ته‌وه‌كه‌مان ئه‌نفال و كیمیاییباران بكه‌نه‌وه‌.

200 جار خوێندراوەتەوە
14/04/2019

بابەتی زیاتر