Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مافی مرۆڤ: به‌رپرسانی هه‌رێم قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانیان نه‌كردووه‌ته‌وه‌

په‌یام

له‌ یادی 31 ساڵه‌ی تاوانی‌ ئه‌نفال ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت دوای 27 ساڵ له‌حوكمڕانی خۆماڵی نه‌توانراوه‌ قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال بكرێته‌وه‌.

ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان له‌ یادی 31 ساڵه‌ی تاوانی‌ ئه‌نفالی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان ده‌كات.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ده‌ڵێت "دوای 27ساڵ له‌ حوكمڕانی خۆماڵی له‌ كوردستان و دوای 16 ساڵیش له‌ ڕوخانی رژێمی به‌عس هێشتا نه‌توانراوه‌ دۆسیه‌ی ئه‌نفال له‌ سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌جینۆساید بناسرێت و قه‌ره‌بوی كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ش نه‌كراوه‌ته‌وه‌".

ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه‌ كه‌ كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال رۆژانه‌ هێشتا له‌چاوه‌ڕوانی ڕوفاتی كه‌سوكاره‌كانیانن و له‌ بارودوخێكی ده‌روونی شڵه‌ژاو ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن كه‌ ده‌بووایه‌ له‌ ژیان و گوزه‌رانێكی باشتربوونایه‌ و شایسته‌ بوونایه‌ به‌ گه‌وره‌یی ئه‌و تاوانه‌ی به‌سه‌ریان هاتووه‌.


172 جار خوێندراوەتەوە
14/04/2019

بابەتی زیاتر