Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نێچیرڤان بارزانی: قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی تاوانی‌ ئه‌نفال كاری سه‌ره‌كیی به‌غدایه‌

په‌یام

له‌ ساڵیادی تاوانی‌ ئه‌نفالدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ساڕێژكردنی برینی ئه‌نفال و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان كاری سه‌ره‌كیی حكومه‌تی عێراقه‌.

 نێچیرڤان بارزانی له‌ په‌یامێكیدا به‌بۆنه‌ی‌ ساڵیادی تاوانی‌ ئه‌نفاله‌وه‌ وتی‌ "بۆ رێگری له‌ هه‌ر هێرشێكی هاوشێوه‌ی ئه‌نفال له‌ داهاتوودا دژی گه‌له‌كه‌مان، نابێت قوربانیانی ئه‌نفال و كه‌سوكاریان له‌بیر بكه‌ین و پێویسته‌ هه‌موو رۆژێك یادیان بكه‌ینه‌وه‌".

 سه‌رۆكی حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌ڵێت "شاڵاوی ئه‌نفال هیچ سنوورێكی نه‌ده‌ناسی، سیاسه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی رژێمی به‌عس به‌رامبه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان جگه‌ له‌ وێرانكاری و تۆقاندن و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات، ژیانی زیاتر له‌ ‌180 هه‌زار كه‌سی به‌ چه‌كی قورس و گازی كوشنده‌ و كیمیابارانی ئاسمانیی كوردستان، به‌كۆتا هێنا".

نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ سه‌رباری هه‌موو ئاڵۆزی و سه‌ختییه‌كی سیاسیی وڵات، ساڕێژكردنی برینی ئه‌نفال و قه‌ره‌بووكردنه‌ویان، ده‌بێت كاری سه‌ره‌كیی ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌تی عێراق بێت.

232 جار خوێندراوەتەوە
14/04/2019

بابەتی زیاتر