Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بدولمه‌هدی‌: ئه‌نفال تاوانێكی وه‌حشیانه‌ی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام بوو، دژ به‌ گه‌لی كورد

په‌یام

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی‌ ساڵیادی تاوانی‌ ئه‌نفاله‌وه‌ بڵاكرده‌وه‌و رایگه‌یاند ئه‌نفال تاوانێكی وه‌حشیانه‌ی رژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن بوو به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی كورد.

له‌مه‌راسیمی 31 ی ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفال كه‌ له‌ قه‌زای كه‌لار له‌ گه‌رمیان به‌ڕێوه‌چوو، په‌یامی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق خوێندرایه‌وه‌، له‌په‌یامه‌كه‌یدا عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕایگه‌یاند ئه‌نفال تاوانێكی وه‌حشیانه‌ بوو كه‌ سه‌دام دژی گه‌لی كورد كردی و 182 هه‌زار كه‌سی بێتاوانی ئه‌نفال كرد و به‌ هه‌زاران كه‌سیشی له‌زێدی خۆیان ئاواره‌ كرد.

هاوكات عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاندوه‌ له‌گه‌ڵ خوشك و برا كورده‌كان هاوسۆزن و ده‌زانن كه‌ ئه‌و ڕووداوانه‌ كارێكی وه‌حشیانه‌ بوو كه‌ سه‌دام له‌ دژی كورد كردی و قورسایی ئه‌و تاوانه‌ ئه‌وه‌نده‌ زۆره‌ به‌ وشه‌ ده‌رنابڕدرێت.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق داوایكردووه‌ هه‌وڵه‌كان بخرێنه‌گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕوفاتی ئه‌نفالكراوان بۆ زێدی خۆیان و خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان بكرێت.

185 جار خوێندراوەتەوە
14/04/2019

بابەتی زیاتر