Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عارف قوربانی‌: گۆڕە بەکۆمەڵەکەی سەماوە كه‌سوكاری‌ ته‌یموری‌ ئه‌نفاله‌

په‌یام

عارف قوربانی‌ نووسه‌ری‌ بواری‌ ئه‌نفال، رایده‌گه‌یه‌نێت: بەشی زۆری ئەو رووفاتانەی ناو گۆڕە بەکۆمەڵەکەی‌ سه‌ماوه‌ خوشک و دایک و کەسوکاری تەیموری‌ ئه‌نفال و گەرمیانیەکانن.

له‌سه‌ر گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی‌ سه‌ماوه‌ كه‌ له‌ میدیاكانه‌وه‌ وابڵاوكرایه‌وه‌ رۆژی‌ 12ی‌ 4 ی‌ 2019 دۆزراوه‌ته‌وه‌، عارف قوربانی‌ ده‌ڵێت "ئەو گۆڕە بەکۆمەڵە ئەو شوێنەیە کە تەیموری ئەنفال بەبرینداری تیایدا رزگاری بووە و بەشی زۆری ئەو رووفاتانەی ناو گۆڕە بە کۆمەڵەکە، خوشک و دایک و کەسوکاری تەیمور و گەرمیانیەکانن".

ته‌یموری‌ ئه‌نفال، تاكه‌ ده‌ربازبووی‌ گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی ژن و منداڵه‌ ئه‌نفالكراوه‌كانی‌ گه‌رمیانه‌، كه‌ دوای‌ گولـله‌بارانكردنیان له‌ یه‌كێك له‌ گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی‌ سه‌ماوه‌،  سه‌رجه‌میان گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن، به‌ڵام ته‌یموور به‌ برینداری‌ خۆی‌ ده‌رباز ده‌كات خۆی‌ ده‌گه‌یه‌نێته‌ ماڵێك له‌ شاری‌ سه‌ماوه‌، دواتر به‌ هاوكاری‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ ئالعێشم ئەو خێزانەی چەند ساڵێك تەیمور به‌خێوده‌كه‌ن، ته‌یمور رزگاری‌ ده‌بێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ده‌ڤه‌ری‌ گه‌رمیان.

عارف قوربانی‌ نوسه‌ری‌ كتێبی‌ (ته‌یمور، تاكه‌ رزگاربووی  گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی ژن و مناڵه‌ ئه‌نفالكراوه‌كان)، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: "تەیمور ھەمیشە تەئکیدی دەکردەوە کە دەتوانێ بچێتەوە شوێنی بەکۆمەڵکوشتنەکەیان، ساڵی ٢٠٠٩ ھەڤاڵ مام جەلال تیمێکی لە سکرتاریەتی بەڕێزیان لەگەڵ تەیمور ناردە سەماوەو بە ھاوکاری بنەمالەی ئالعێشم ئەو خێزانەی چەند ساڵێك تەیموریان لەخۆگرتبوو، تەیمور گۆڕی کەسوکارەکەی دۆزییەوە".

عارف قوربانی‌ ده‌شڵێت "ئێستا ئەو گۆرەی دەوترێت تازە دۆزراوەتەوە پێش 10 ساڵ دۆزراوەتەوە، لە کتێبەکەی تەیمور بەدرێژیی ئەو باسەی تیایە".


675 جار خوێندراوەتەوە
14/04/2019

بابەتی زیاتر