Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ده‌ستپاكی هەرێم: 2018 به‌های گه‌نده‌ڵی زیاتر له‌ 275 ملیار دینار بووه‌



په‌یام ـ هه‌ولێر

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ راپۆرتی ساڵی 2018ی دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، به‌های گه‌نده‌ڵی خه‌ملێنراو زیاتر لە 275 ملیار و 720 ملیۆن دینار بوه‌، كه‌ ته‌نها له‌ پێنج ملیار و 381 ملیۆن دینار گەڕێندراوەتەوە.


سه‌رخێل هاشم، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كێشه‌ی یاساییان هه‌یه‌ كه‌ ده‌بنه‌ر رێگر له‌به‌رده‌م كاره‌كانیان له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی، یه‌كێك له‌ كێشه‌كان كه‌می ژماره‌ی لێكۆڵه‌ره‌ كه‌ ته‌نها 13 لێكۆڵه‌ریان هه‌یه‌ بۆ 800 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری كه‌رتی گشتی.
  

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، كێشه‌یه‌كی دیکەی یاسایی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی زۆری پارێزبه‌ندیه‌، كه‌ رێگری ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی سكاڵایان له‌سه‌ر و ئاسته‌نگی زۆری دروست كردوه‌، له‌هه‌مان كاتیش نه‌بونی دادگایه‌كی تایبه‌ت به‌ كه‌یسی گه‌نده‌ڵی، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی دواكه‌وتنی كه‌یسه‌كان له‌ دادگا.

به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت:"كه‌یس هه‌یه‌ ماوه‌ی دوو ساڵه‌ كاتی دادگایشی بۆ دیارینه‌كراوه‌ و ژماره‌یه‌ك كه‌یسیش ساڵی رابردو به‌ر لێبوردنی گشتی كه‌وتون".
  

رونیشیکردەوە، له‌ ساڵی 2018دا 170 كه‌یسی گه‌نده‌ڵی ئاڕاسته‌ی دادگا تایبه‌تمه‌نده‌كانی كه‌تن و تاوان کراوە، کە 33 كه‌یسیان یه‌كلاكراونه‌ته‌وه‌ و 117 كه‌یسش له‌ دادگایه‌ و 30 كه‌یسیش گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

سه‌رخێل هاشم ئەوەشی وت/ له‌ فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ دادوه‌ری ده‌ستگیركردن و ئاماده‌كردن 111 بڕیار دەرچوە، کە 140 بڕیاری ئاماده‌بون دەرچوە كه‌ 82 جێبه‌جێكراوه‌ و 58 جێبه‌جێنه‌كراون، هەروەها 57 بڕیاری ده‌ستگیركردنی دەرچوە و 29یان جێبه‌جێكراون و 28 جێبه‌جێنه‌كراون.
  

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت كه‌: به‌های گه‌نده‌ڵی لە هەرێمی کوردستان به‌ بڕی زیاتر 275 ملیار و 720 ملیۆن دینار خه‌ملێنراوه‌، زیاتر له‌ 17 ملیۆن دینار ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌ و ته‌نها زیاتر له‌ پێنج ملیار و 381 ملیۆن دیناریش گەڕێندراوەتەوە.

190 جار خوێندراوەتەوە
15/04/2019

بابەتی زیاتر