Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕووسیا: توركیا سووره‌ له‌سه‌ر كڕینی‌ سیستمی‌ به‌رگری موشه‌كی ئێس 400

په‌یام

وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا رایگه‌یاند سه‌ره‌ڕای زۆری فشاره‌كان بۆ كشانه‌وه‌ی‌ توركیا له‌سه‌ر كرینی‌ سیستمی‌ به‌رگری موشه‌كی ئێس 400، به‌لاَم ئه‌نقه‌ره‌ پابه‌نده‌ به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانمان.

دیمیتری پێسكۆڤ، وته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی روسیا رایگه‌یاند ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ سه‌ربه‌خۆن و به‌ سه‌ربه‌خۆیانه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن ژماره‌ی په‌نجه‌كانی ده‌ست تێپه‌رناكه‌ن، توركیا ده‌كه‌وێته‌ ناو ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ و خۆشحاڵین به‌ هه‌ڵوێستی توندی سه‌ركۆماری توركیا له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌.

توركیا گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ روسیا واژۆكردووه‌ بۆ كڕینی سیستمی‌ به‌رگری موشه‌كی ئێس 400 و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌ و داوا ده‌كات توركیا له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ بكشێته‌وه‌.


154 جار خوێندراوەتەوە
15/04/2019

بابەتی زیاتر