Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گرێبه‌ستی سه‌ده‌.. ئوردون دوو ناوچه‌ به‌ ئیسرائیل ده‌دات‌و خاكی سعودیه‌ی‌ پێده‌درێت

په‌یام

به‌شێك له‌ نێوه‌ڕۆكی پلانی ئه‌مریكا بۆ ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌ به‌ گرێبه‌ستی سه‌ده‌ ناسراوه‌، ئاشكرا ده‌بێت.

ڕۆژنامه‌ی (ئای 24 نیوز)ی ئیسرائیلی به‌شێك له‌و پلانه‌ی ئه‌مریكای ئاشكراكرد كه‌ وه‌ك پڕۆسه‌ی ئاشتی نێوان فه‌ڵه‌ستین ـ ئیسرائیل ئاماده‌ی كردووه‌‌و بڕیاره‌ دوابه‌دوای جه‌ژنی فوسح‌و جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان به‌ ته‌واوی بڵاوبكرێته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ڕۆژنامه‌كه‌، پلانه‌كه‌ كه‌ به‌ "گرێبه‌ستی سه‌ده‌" ناسراوه‌ سازشی خاك‌و گوژمه‌ی گه‌شه‌ی ئابوورییش بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان‌و ئوردون له‌خۆده‌گرێت.

لای خۆیه‌وه‌ عه‌بدوڵڵای دووه‌م، شای ئوردون كه‌ پێشوه‌خت له‌ ورده‌كاریه‌كه‌ی ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌، پلانی "گرێبه‌ستی سه‌ده‌" به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌شه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ ئاڵوگۆڕی خاكه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ مه‌ترسیدار ده‌زانێت‌و جێبه‌جێكردنی به‌ مه‌حاڵ ده‌زانێت.

به‌پێی پلانه‌كه‌، داوا له‌ ئوردون ده‌كرێ له‌ به‌رانبه‌ر پێدانی 45 ملیار دۆلار بۆ پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی وڵاته‌كه‌ی، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن فه‌ڵه‌ستینی له‌ خاكه‌كه‌یدا جێ بكاته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌كه‌ نووسیویشیه‌تی: به‌پێی پلانه‌كه‌، هه‌ردوو ناوچه‌ی باقوڕه‌ و غه‌مره‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی ڕووباری‌ ئوردون به‌ ئیسرائیله‌وه‌ ده‌لكێنرێن، له‌ به‌رانبه‌ریشدا ئوردون به‌ هه‌مان قه‌باره‌ زه‌وی له‌ وڵاتی سعودیه‌ پێ ده‌درێت.


2998 جار خوێندراوەتەوە
15/04/2019

بابەتی زیاتر