Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سێیه‌میین دیداری‌ چه‌مچه‌ماڵ بۆ فیلمی‌ جینۆساید به‌ڕێوه‌چوو

په‌یام

له‌ چه‌مچه‌ماڵ  سێیه‌میین دیداری‌ قه‌زاكه‌، بۆ فیلمی‌ جینۆساید  به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ درێژه‌ی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ چالاكییه‌كان به‌ بۆنه‌ی‌ 31 یه‌كه‌مین ساڵیادی‌ مه‌رگه‌ساتی‌ ئه‌نفاله‌وه‌، سێیه‌مین دیداری‌ چه‌مچه‌ماڵ بۆ فیلمی‌ جینۆساید له‌ هۆڵی‌ ڕۆشنبیری‌ قه‌زاكه‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌س و كاری‌ ئه‌نفال كراوان و به‌رپرسانی‌ حیزبی و حكومی‌ به‌ڕێوه‌چوو. 

له‌ دیداره‌كه‌ چه‌ندین چالاكی هونه‌ری‌ نمایشتكران، كه‌ سه‌رجه‌میان باسیان له‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ی ئه‌نفال كرد كه‌ به‌رانبه‌ر به‌ گه‌لی كورد ئه‌نجامدرا.

لای‌ خۆیشییه‌وه‌ جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕۆشنبیری‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌ په‌یامی ڕایگه‌یاند: ئه‌وه‌ ساڵی‌ سێیه‌مه‌ دیداره‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن گه‌ر حكومه‌تیش  هاوكاریان بكات، له‌سالاَنی‌ ئاینده‌دا چالاكییه‌كه‌یان فراوانتر ده‌كه‌ن.

وتیشی:  مه‌به‌ستیان له‌ سازكردنی‌ دیداره‌كه‌ ئاشنا كردنی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێیه‌ به‌ گه‌وره‌یی تاوانی‌ ئه‌نفال.


215 جار خوێندراوەتەوە
15/04/2019

بابەتی زیاتر