Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌

په‌یام

به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كانی كه‌شناسی، شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد له‌ سبه‌ینێوه‌ كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست كارده‌كاته‌ سه‌رناوچه‌كه‌مان، سه‌ره‌تا بارانبارین له‌ سنووری ناوچه‌ی دهۆك ده‌بارێت و له‌ شه‌ودا كاریگه‌ری ده‌گاته‌ ته‌واوی ناچه‌كان.

به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كانی‌ كه‌شوهه‌وا له‌كاته‌كانی به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ باران له‌ ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌بارێت، له‌گه‌ڵ بارانبارین هه‌وره‌تریشقه‌ش ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما روو له‌ نزمبوونه‌وه‌ ده‌كات.

كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ ئاستی بارانبارین له‌ سنووری پارێزگای دهۆك و ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ سه‌رووی 30 ملیم ده‌بێت و له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ له‌ سه‌رووی 10 ملیم.

922 جار خوێندراوەتەوە
15/04/2019

بابەتی زیاتر