Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر.. ده‌رچووه‌ یه‌كه‌مه‌كان له‌پێناو دامه‌زراندنیان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدایه‌وه‌

په‌یام

یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان له‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌ شاری هه‌ولێر خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، و له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ بڵاوه‌یان پێكرا.

ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌رچووه‌ یه‌كه‌مه‌كان به‌ نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و چوار هه‌زار خوێندكاره‌ی، كه‌ ماوه‌ی سێ خوله‌ دانه‌مه‌زراون، خۆپیشاندانێكی ناره‌زاییان ئه‌نجامدا و داوای دامه‌زراندنیان كرد.

 نوێنه‌ری خوێندكاره‌كان رایگه‌یاند: ده‌رچووانی ساڵه‌كانی 2015 تا 2018، كه‌ ژماره‌یان زیاتر له‌ چوار هه‌زاره‌و یه‌كه‌می زانكۆ و په‌یمانگه‌كانن، بۆ 25 هه‌مینجار چونه‌ته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن.

نوێنه‌ری خوێندكاره‌كان وتیشی پێویسته‌ دامه‌زراندنی یه‌كه‌مه‌كان بكرێته‌ یاسا وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ حكومه‌تی عیراق هه‌یه‌، تابتوانن په‌ره‌ به‌ توانای خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه‌ بده‌ن.

له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا، به‌یاننامه‌یه‌ك خوێندرایه‌وه‌ و تێیدا جه‌خت له‌وه‌كرایه‌وه‌ كه‌ دامه‌زراندن بۆ هه‌ندێك كه‌س و دامه‌زراوه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌، به‌ڵام به‌رانبه‌ر ده‌رچووه‌كان دامه‌زراندن نییه‌.

216 جار خوێندراوەتەوە
15/04/2019

بابەتی زیاتر