Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نوه‌ر سه‌نگاوی: قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم به‌رهه‌می حوكمێكی عه‌لمانی نادادپه‌روه‌ره‌

په‌یام

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕایگه‌یاند: سه‌رجه‌م قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم به‌رهه‌می حوكمێكی عه‌لمانی نادادپه‌روه‌ره‌

له‌میانه‌ی كۆڕێكدا كه‌ ئه‌نجوومه‌نی شۆڕشی كۆمه‌ڵی ئیسلامی سازیكردبوو،  ئه‌نوه‌ر سه‌نگاوی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕایگه‌یاند: له‌ ئێستادا هه‌رێمی كوردستان دوای زیاتر له‌ چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌كی ده‌سه‌لاَتی خۆماڵی، نه‌ك هه‌ر خاوه‌نی دامه‌زراوه‌یه‌كی به‌هێز نیه‌، به‌ڵكو خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك قه‌یرانی كه‌ڵه‌كه‌بوو و جۆراجۆره‌.

وتیشی: سه‌رجه‌م قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم به‌رهه‌می حوكمێكی عه‌لمانی نادادپه‌روه‌ره‌ ، نه‌ك به‌رهه‌می حوكمێكی ئیسلامی دادپه‌روه‌ر.

هه‌رله‌ درێژه‌ی وته‌كانیدا سه‌نگاوی جه‌ختیشكرده‌وه‌: له‌ ئێستا و ڕابردوو و داهاتووشدا كۆمه‌ڵی ئیسلامی شان به‌ شان كاری سیاسی به‌ ئه‌ركی سه‌ره‌كی سه‌رشانی خۆی ده‌زانێت كه‌ ڕێگه‌ له‌و شالاَوه‌ به‌رفراوانه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌دڕه‌وشتییه‌ بگرێت كه‌ ڕووی له‌ هه‌رێم كردوه‌.

178 جار خوێندراوەتەوە
15/04/2019

بابەتی زیاتر