Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. ڕێكخراوی‌ سۆمای‌ چاوان گه‌شتێكی‌ بۆ منداڵانی بێباوك ڕێكخست

په‌یام

لقی‌ سلێمانیی‌ ڕێكخراوی‌ سۆمای‌ چاوان، له‌ چوارچێوه‌ی‌ چالاكییه‌كانی‌ بۆ منداڵانی‌ بێ‌ باوك، به‌هاره‌ گه‌شتێكی‌ بۆ 300 منداڵ و خێزانه‌كانیان ڕێكخست.

ئامانج له‌ به‌هاره‌گه‌شته‌كه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی‌ خێرخوازان ڕێكخرا بوو، دڵخۆشكردنی‌ ئه‌و منداڵانه‌ و خێزانه‌كانیان و، به‌سه‌ربردنی‌ كاتێكی‌ خۆش بوو له‌ناو سروشتی‌ جوانی‌ كوردستان.

ڕێكخراوی‌ سۆمای‌ چاوان به‌ پاڵپشتیی‌ ماددیی‌ خێرخوازان، مووچه‌ی‌ مانگانه‌ی‌ بۆ سه‌دان منداڵی‌ بێ‌ باوكیش بڕیوه‌ته‌وه‌ و، به‌رده‌وام به‌ ئه‌نجامدانی‌ سیمینار و وۆركشۆپی‌ زانستی‌ كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ ڕۆشنبیری‌ و زانستیی‌ ئه‌و منداڵانه‌ ده‌كات.

248 جار خوێندراوەتەوە
15/04/2019

بابەتی زیاتر