Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. كه‌مئه‌ندامان دژی وه‌رنه‌گرتنی‌ مووچه‌كانیان گردبوونه‌وه‌

په‌یام

به‌شێك له‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان له‌شاری سلێمانی گردبوونه‌وه‌یه‌كی‌ ناره‌زاییان ئه‌نجامدا و رایده‌گه‌یه‌نن ماوه‌ی‌ دوو مانگه‌ موچه‌یان پێنه‌دراوه‌.

به‌شێك له‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌تیه‌كان له‌ گربوونه‌وه‌كه‌دا ڕایانگه‌یاند، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌ لیژنه‌ی پشكنینی پزیشكی ده‌رچوون به‌ڵام  ئه‌وه‌ ماوه‌ی دوو مانگه‌ موچه‌كانیان ڕاگیراوه‌ و پێیاننادرێت.

به‌ وته‌ی‌ خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌تیه‌كان به‌ بڕیارێكی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی‌ هه‌رێم موچه‌كانیان ڕاگیراوه‌ و پێیانوتوون تا سه‌رجه‌م كه‌مئه‌ندامان له‌ لیژنه‌كان ته‌واو نه‌بن موچه‌كانیان پێنادرێت و ماوه‌ی 6 مانگه‌ ئه‌و لیژنانه‌ ته‌واو نه‌بوون و ناشزانرێت كه‌ی ته‌واو ده‌بن.

429 جار خوێندراوەتەوە
15/04/2019

بابەتی زیاتر