Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك: دواجار پارتی یه‌كێتی به‌سه‌ر گۆڕاندا هه‌ڵده‌بژێرێت


په‌یام


عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك یه‌كێك له‌ هه‌ڵسوڕاوه‌ دیاره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت، یەکێتی بۆ پارتی گرنگترە لە گۆڕان، پارتی و یەکێتی بەهۆی بونی بەرژەوەندی هاوبەشەوە قەت ناتوانن دەستبەرداری یەکتر بن."

عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك یه‌كێك له‌ هه‌ڵسوڕاوه‌ دیاره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ به‌شی‌ كوردی‌ ده‌نگی‌ ئه‌مریكا له‌باره‌ی‌ پرسی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و به‌شداریكردنی‌ گۆڕان له‌كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تدا ده‌ڵێت" بەرپرسەکانی گۆڕان لەناو حکومەت هەر فه‌رمانێک دەربکەن هیچ بەرپرسێکی پارتی و یەکێتی گوێی لێ ناگرن شێخ جەعفەر"وەک وتم ڕاستگۆترینیانە کە بەدەمی خۆی باسی كرد، ئه‌گه‌رنا بەرپرسەکانی گۆڕان لە حکومەت دەبێت هەر فرمانێکیان دەرکرد سبەی لە بەرپرسەکانی پارتی و یەکێتی بپاڕێتەوە بڵێ "توخوا بەقسەم بکەن" تا بەقسەی بکات فرمانە ئیداریەکەی جێ بەجێ بکات، چونکە هیچ دەسەڵاتێکی تری نابێت."

هه‌ڵسوڕاوه‌ دیاره‌كه‌ی‌ گۆڕان ده‌شڵێت" پێشتر گۆڕانیش و یەکێتی-ش دەیانوت ، دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم زیادەیە، کەچی ئێستا شەڕیانە لەسەر جێگری سەرۆکی هەرێم"

هه‌روه‌ها له‌باره‌ی‌ كاراكردنه‌وه‌ی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ڵێت" بەرژەوەندی پارتی لەوەدایە، کە پێشتر گۆڕانیش و یەکێتی-ش دەیانوت ، دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم زیادەیە وە قۆرخ کراوە لەلایەن بارزانیەوە ئێستا بەم شێوازە هەریەکە و لەلایەکەوە "تەسلیم بوون" بە پارتی وای لێهاتووە دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم ئەوەندە گرنگە لەبەرچاوییان شەڕییانە لەسەر دوو جێگری ئەوە قازانجەکەی پارتیە."


عه‌بدوڵایی‌ كوێخا موباره‌ك ووتیشی‌، پارتی دواجار یەکێتی هەڵدەبژێرێت بەسەر گۆڕاندا، وە گۆڕانیش چی لێ بەسەر دێت" واللە اعلم"

1106 جار خوێندراوەتەوە
16/04/2019

بابەتی زیاتر