Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جێفری: له‌گه‌ڵ توركیادا كار له‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی ئارام ده‌كه‌ن له سوریا كه‌ یه‌په‌گه‌ی تێدا نه‌بێت


په‌یام

نێرده‌ی تایبه‌تیی ئه‌مریكا بۆ سووریا رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ توركیادا كار له‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی ئارام ده‌كه‌ن كه‌ یه‌په‌گه‌ی تێدا نه‌بێت.

جێمس جێفری نێرده‌ی تایبه‌تیی ئه‌مریكا بۆ سووریا له‌ میانی وتارێكیدا رایگه‌یاند توركیا و ئه‌مریكا له‌ رابردوو، له‌ ئێستاشدا خاوه‌نی هاوبه‌شییه‌كی زۆر گرنگی جیۆستراتیژیین. 
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ قه‌یرانی سووریا زۆر ئاڵۆزه‌ و تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگیی توركیا له‌ رووی گه‌یشتنی ئه‌مریكا به‌ ئامانجی ئه‌ركه‌كانی له‌ سووریا. 

نێرده‌ی تایبه‌تیی ئه‌مریكا بۆ سووریا راشیگه‌یاند توركیا نیگه‌رانیی ئه‌منیی ئێجگار گرنگی هه‌یه‌، ئه‌مریكا له‌ نیگه‌رانییه‌كانی توركیا سه‌باره‌ت به‌ (یه‌په‌گه‌ و په‌كه‌كه‌) تێده‌گات.

جێڤری وتیشی پێویسته‌ رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستبه‌رداری چه‌كه‌ كیمیاویی و ئه‌تۆمییه‌كان بێت، هه‌روه‌ها سووریا نه‌بێته‌ په‌ناگه‌ی تیرۆریستان كه‌ له‌و وڵاته‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاتی خۆیان.


157 جار خوێندراوەتەوە
16/04/2019

بابەتی زیاتر