Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هاوپه‌یمانی نه‌سر به‌هۆی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم؛ ره‌خنه‌ له‌ سه‌رۆكوه‌زیران ده‌گرێت


په‌یام


هاوپه‌یمانیی نه‌سر له‌باره‌ی ناردنی‌ به‌شه‌بودجه‌ی‌ هه‌رێم و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، ره‌خنه‌ له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌گرێت و ده‌ڵێت له‌سه‌ر حسابی پارێزگاكانی باشور زۆر نه‌رم و به‌خشنده‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێم.

فالح زیادی، په‌رله‌مانتاری ئیئتلافی‌ نه‌سڕ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌ ئه‌نقه‌ست رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پشتگوێ ده‌خات، ده‌شڵێت ئه‌وكاره‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی پارێزگاكانی هه‌رێمه‌ له‌سه‌ر حسابی پارێزگاكانی باشوری عیراق.

به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ناردوه‌، بێئه‌وه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ داهاتی نه‌وت وه‌ربگرێت، ئه‌مه‌ جگه‌له‌ داهاتی ده‌روازه‌ سنورییه‌كان.

823 جار خوێندراوەتەوە
16/04/2019

بابەتی زیاتر