Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

"40 ملیار دیناری شه‌قامه‌ 100 مه‌تریه‌كه‌ی‌ سلێمانی‌ لافاوه‌كه‌ بردی!"


په‌یام

ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند ئه‌و 40 ملیار دیناره‌ی بۆ شه‌قامی 100 مه‌تریی‌ سلێمانی‌ ته‌رخاكرابوو، وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ لافاو بردبێتی‌.

رێكه‌وت زه‌كی‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌  له‌ هه‌ژماری‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك رایگه‌یاند به‌ڵێ 40 ملیار دیناری شه‌قامه‌ 100 مه‌ترییه‌كه‌مان لافاوه‌كه‌ بردی.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای سلێمانی‌ رایگه‌یاندوه‌ وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێم بڕی ته‌رخانكراوی پرۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی دیاریكردووه‌ به‌ 90 ملیار دینار بۆ ساڵی 2019 له‌كۆی نزیكه‌ی 470 ملیار دیناری سه‌رجه‌می تێچوی پرۆژه‌كه‌، به‌لاَم دواتر پاره‌كه‌ كه‌مكرایه‌وه‌ بۆ 40 ملیار دینار.

رێكه‌وت زه‌كی‌ ده‌ڵێت سه‌ره‌تا بڕیاربوو له‌كۆتایی مانگی ئـادار پرۆژه‌كه‌ ده‌ستپێبكات بێگومان دوای ئـه‌وه‌ی ته‌مویلی بۆبكرێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ گه‌یشتینه‌ ناوه‌ڕاستی مانگی نیسان و هێشتا ته‌مویلی پرۆژه‌كه‌ نه‌كراوه‌.

راشیگه‌یاندووه‌ نه‌ پارێزگار و نه‌ ئـه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی‌ ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجكردنی پاره‌ی پێویستیان نییه‌ له‌و داهاته‌ی له‌ سلێمانی هه‌یه‌، بۆیه‌ گه‌یشتووین به‌م حاڵه‌و ده‌كرێت بڵێین پاره‌ی شه‌قامه‌ 100 مه‌ترییه‌كه‌ی سلێمانی‌، وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ لافاو بردبێتی‌.

317 جار خوێندراوەتەوە
16/04/2019

بابەتی زیاتر