Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر ناوی كاندیده‌كانی بۆ پۆسته‌كانی حكومه‌ت؛ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات


په‌یام

بزووتنەوەی گۆڕان بڵاوبوونەوەی ناوی ژمارەیەک لە بەرپرسانی گۆڕان بۆ وەرگرتنی پۆستە وەزارییەکانی ئەو حزبە لە کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رەت دەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند؛ "ماوەیەکە کەناڵەکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لیست و ناوی جۆراوجۆر بڵاودەکەنەوە، بەناوی ئەوەی ئەو ناوانە کاندیدی گۆڕان-ن بۆ پۆستە وەزاریەکان، بەڵام ھەرچی ناوی لەم جۆرە بڵاوبووەتەوە لە رابردوودا، رای فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان نییە".

ئەم روونکردنەوەیەی بزووتنەوەی گۆڕان دوای ئەوە دێت، ماوەی چەند رۆژێکە لە بەشێک لە دەزگاکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناوی ژمارەیەک لە بەرپرسانی گۆڕان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستانەی لە کابینەی نوێی حکوومەت بەر گۆڕان دەکەوێت باسیان لێوە دەکرێت.

پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کە براوەی سێیەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە و ١٢ کورسی پەرلەمانی ھەیە رێککەوتنیان ھەیە بۆ بەشداریکردنی گۆڕان لە کابینەی نوێی حکوومەت و پێدانی پشکی خۆیان لە سەرۆکایەتی و پۆستە وەزارییەکان لەو کابینەیەدا. 

385 جار خوێندراوەتەوە
17/04/2019

بابەتی زیاتر