Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوودان.. عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر بۆ زیندانێك له‌ پایه‌ته‌ختی‌ وڵات گواسترایه‌وه‌


په‌یام

عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر سه‌رۆكی له‌سه‌ر كار لادراوی‌ سوودان، بۆ زیندانێك له‌ پایه‌ته‌ختی‌ وڵات گواسترایه‌وه‌.

میدیاكانی سوودان بڵاویانكرده‌وه‌ "ئه‌مڕۆ عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر سه‌رۆكی له‌سه‌ر كار لادراوی‌ سوودان، بۆ زیندانی‌ ناوه‌ندی كوبه‌ر له‌ شاری خه‌رتومی پایته‌خت گواستراوه‌ته‌وه‌".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی ڕاگوزه‌ر له‌ سوودان، به‌ڵێنی داوه‌ سه‌رۆكی له‌كارلادراو به‌ شێوه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ له‌ ناوخۆی‌ وڵات دادگایی بكرێت و، ڕاده‌ستی دادگای تاوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی نه‌كرێت.

له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ عه‌بدولفه‌تاح بورهان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی راگوه‌زر له‌ سوودان، به‌ پشتبه‌ستن به‌ مادده‌ی  12ی ده‌ستوور، فه‌رمانێكی ده‌ركرد كه‌ تێیدا سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به‌ حكوومه‌تی‌ پابه‌ند كردووه‌ به‌وه‌ی‌ به‌ داتا و زانیاری هه‌ژماره‌ بانكییه‌كانیان ئاشكرا بكه‌ن و، دواتر ڕاده‌ستی بانكی ناوه‌ندیی سوودانی بكه‌ن.

له‌ژێر فشاری‌ خۆپیشندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی‌ سووداندا، له‌ 11ی ئه‌م مانگه‌دا سوپای سوودان كۆتایی به‌ ده‌سه‌ڵاتی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیری‌ سه‌رۆك هێنا و عه‌وه‌ز بن عۆف وه‌زیری به‌رگری، وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی راگوزه‌ر سوێندی یاسایی خوارد، به‌ڵام 24 كاتژمێر به‌سه‌ر سوێندخواردنه‌كه‌یدا تێنه‌په‌ڕی بوو ده‌ستی له‌ كار كێشایه‌وه‌ و، جه‌نه‌راڵ عه‌بدولفه‌تاح بورهان وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی ڕاگوزه‌ر سوێندی یاسایی خوارد.


133 جار خوێندراوەتەوە
17/04/2019

بابەتی زیاتر